١. بنەڕەتیترین یەکەی ژیان چییە؟
A) شانە
B) ئەندام
C) خانە
D) گەردیلە
خانە
٢. کام هەسارە بە «گۆی سوور» ناسراوە؟
A) زوهرە
B) مریخ
C) موشتەری
D) عەتارد
مەریخ
٣. کام هێز شتەکان بەرەو زەوی ڕادەکێشێت؟
A) هێزی لێکخشاندن
B) هێزی موگناتیسی
C) هێزی کێش کردن
D) هێزی کارەبا
هێزی کێش کردن
٤. مرۆڤ بۆ هەناسەدان پێویستی بە کام گازە؟
A) کاربۆن دای ئۆکساید
B) ئۆکسجین
C) نایتڕۆجین
D) هایدڕۆجین
ئۆکسجین
٥. خاڵی کوڵانی ئاو لە ئاستی دەریادا چەندە؟
A) ٠°C
B) ٥٠°C
C) ١٠٠°C
D) ١٥٠°C
١٠٠°C
٦. کام ئەندام خوێن بە جەستەدا پەمپ دەکات؟
A) مێشک
B) سییەکان
C) گورچیلە
D) دڵ
دڵ
٧. هێمای کیمیایی ئاو چییە؟
A) O
B) O2
C) HO
D) H2O
H2O
٨. کام بەشی ڕووەک بەشدارە لە کرداری ڕۆشنەپێکهاتن؟
A) گەڵا
B) گوڵ
C) ڕەگ
D)قەد
گەڵا
٩. کامەیان سەرچاوەیەکی وزەی نوێبوونەوەیە؟
A)خەلووز
B) نەوت
C) گازی سروشتی
D) وزەی خۆر
وزەی خۆر
١٠. کاتێک ئاو دەبیتە هەڵم ، چی کردارێکی بەسەردا دێت؟
A)بەهەڵم بوون
B)شل بوونەوە
C)بەستن
D) بەهەواداچوون
بەهەڵم بوون
١١. کام ئەندام بیارمەتی هەرسکردن و توانەوەی چەوری لە جەستە دەدات؟
A) دڵ
B) مێشک
C) گەدە
D) جگەر
جگەر
١٢. کام لەم ماددانەدا باشترین گەیەنەری کارەبایە کەلەدروست کردنی وایەری کارەبا بەکاردەێت؟
A) پلاستیک
B)ئاسن
C) مس
D) ئەلەمنیۆم
مس
١٣. تەنۆلکەیەکی زۆر بچووک و بارگەی کارەباییە نەرێنییە کە لە دەوری ناوەکی گەردیلە دەسوڕێتەوە.
A) ئەلکترۆن
B)پرۆتۆن
C)نیوترۆن
D)ناووک
ئەلکترۆن
١٤. کام پرۆسە ڕووەکە سەوزەکان ڕێگەیان پێ دەدات خواردنی خۆیان دروست بکەن؟
A) هەناسەدان
B)ڕۆشنەپێکهاتن
C) هەرسکردن
D) هەڵمبوون
ڕۆشنەپێکهاتن
١٥. ئێمە لە کام چینەی زەوی دەژین؟
A)کرۆکی ناوەکی
B)کرۆکی دەرەکی
C)پۆشەر
D) توێکڵی زەوی
توێکڵی زەوی